Accessibility links

خۆکوژێـک کاربه‌ده‌سـتێـکی ده‌زگای زانیاری ئه‌فغانی ده‌کاته‌ ئه‌مانج

  • VOA News

خۆکوژێـک کاربه‌ده‌سـتێـکی ده‌زگای زانیاری ئه‌فغانی ده‌کاته‌ ئه‌مانج

خۆکوژێـک کاربه‌ده‌سـتێـکی ده‌زگای زانیاری ئه‌فغانی ده‌کاته‌ ئه‌مانج

هێرشبه‌رێکی خۆکوژ هێرشی کرده‌ سه‌ر به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری هه‌رێمی له‌ باکوری ئه‌فغانستان و له‌ ئاکامدا به‌رپرسه‌که‌ بریندار بوو و کوڕێکی منداڵ کوژرا.

پۆلیس ده‌ڵێت هێرشبه‌ره‌که‌ له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا له‌ نزیک کاروانه‌که‌ی سه‌ید ئه‌حمه‌د سادات له‌ مه‌یمه‌نه‌ی پایته‌ختی هه‌رێمی فه‌ریاب خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌.

سادات و به‌لایه‌ن که‌مه‌وه‌ چوار که‌سی تریش برینداربوون و منداڵێکیش کوژرا له‌و هێرشه‌ی که‌ ڕوویدا له‌و ده‌مه‌ی به‌رپرسی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نیشتیمانی ئاسایش به‌ره‌و نوسینگه‌که‌ی به‌ڕێکه‌وتبوو.

له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ هه‌ر له‌ ئه‌فغانستان ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن تالیبانه‌کان له‌ میانه‌ی پشووی هه‌فته‌که‌دا له‌ هه‌رێمی فه‌ره‌ح 5 سه‌ربازی ئه‌فغانی کوشتووه‌.

هێزه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی خه‌رێکی ڕاده‌ستکردنی به‌رپرسیارێتیـیه‌کانی ئاسایشن بۆ ئه‌فغانیـیه‌کان له‌م کاتانه‌ی ده‌ستیان به‌ کشانه‌وه‌ کردووه‌ له‌ ئه‌‌فغانستاندا. بڕیاره‌ هێزه‌ شه‌ڕکه‌ره‌ بێانیـیه‌کان تاکو کۆتایی ساڵی 2014 به‌ ته‌واوی له‌و وڵاته‌ بکشێنه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG