کۆمه‌ڵێـکی خێرخوازی کرسـتیان ده‌ڵێت ئه‌و هیچ نه‌خشه‌یه‌کی بۆ کشـانه‌وه له ئه‌فغانسـتان نیـیه، هه‌رچه‌نده 10 له ئه‌ندامه‌کانی له باکوری ئه‌و وڵاته کوژراون.
درک فرانس به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری کۆمه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژی دووشه‌ممه ناوی قوربانیـیه‌کانی ئاشـکرا کرد که بریتین له 6 ئه‌مه‌ریکایی و 2 ئه‌فغانی و یه‌ک به‌ریتانی و یه‌ک ئه‌ڵمانی.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌و کوژراوانه کارمه‌ندانی تیمێـکی پـزیشـکی تایبه‌ت به نه‌خۆشـیـیه‌کانی چاو بوون که چاره‌سه‌ری ئه‌فغانیـیه‌کانیان ده‌کرد و هه‌فته‌ی ڕابردوو له ناوچه‌ی به‌ده‌خشان گولـله‌باران کران. تاڵیبان به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕاگه‌یاند و ده‌یگوت گوایه ئه‌وانه سیخوڕبوون و ئاینی کرستیانیان بڵاوکردۆته‌وه.
درک فرانس ڕۆژی دووشه‌ممه له کابول به په‌یامنێرانی گوت کۆمه‌ڵه‌که نه ئاینی کرستیانیان بڵاوکردۆته‌وه و نه ئنجیلی به زمانی داری ئه‌فغانیـیان پـێبووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ئه‌وان هه‌روه‌ها لێـکۆڵینه‌وه ده‌که‌ن تا بزانن ئه‌و تاوانه به‌شێـک له کاری دزی و جه‌رده‌یی نه‌بووه. درک فرانس ده‌شڵێت تاکه که‌س له هێرشه‌که‌دا ڕزگاری بووه شۆفێرێـکی ئه‌فغانیـیه و ئێسـتا له وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانی له کابول لێـکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.