سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان حامید کارزای و ده‌یڤد په‌تریه‌س ژه‌نه‌ڕاڵی باڵای وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی هه‌رێمی قه‌نده‌هاری باشوری وڵاته‌که ده‌که‌ن، که له‌وێ هێزه هاوپه‌یمانه‌کان به‌شـداری له ئۆپه‌راسیۆنێـکی گه‌وره ده‌که‌ن له دژی تاڵیبان.
باڵیۆزی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کارڵ ئیکنبێری هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتانه که بڕیاره له‌گه‌ڵ پـیاو ماقوڵانی خێڵه‌کی ئه‌مڕۆ شه‌ممه کۆبـبنه‌وه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پـشـتیوانی بۆ حکومه‌ت و هه‌روه‌ها هێزه هاوپه‌یمانه‌کان.
هێزه‌کانی ناتۆ و ئه‌فغانسـتان هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاڵیبان له باشور وه‌ده‌رنێن که شوێنی حه‌شارگه‌ی ئه‌وانه له ڕێگه‌ی ئۆپه‌راسۆنێـکی له‌شـکری به ناوی ئۆپه‌راسیۆنی هێرشی دراگن.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ڵێت کارمه‌ندێـکی یارمه‌تی مرۆیی به‌ریتانی له ئه‌فغانسـتان ئه‌وه‌ی ڕفێندرابوو کوژراوه له لایه‌ن ده‌سـتگیرکه‌رانیـیه‌وه له میانه‌ی هه‌وڵێـک بۆ ڕزگارکردنی. لیندا نۆرگروڤ له‌گه‌ڵ 3 هاوکاری ئه‌فغانی له 26 ی مانگی ڕابردوو له کوناری هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵات ڕفێنرابوون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ولیه‌م هه‌ی مه‌خابنی زۆری ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه و له ڕاگه‌یاندنێـکی ئه‌مڕۆ شه‌ممه کوژرانی نۆرگروڤی پـشـتڕاستکردۆته‌وه.