به‌رپـرسانی ئه‌فغان ده‌ڵێن کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار هێرشیان کردۆته سه‌ر ماڵی فه‌رمانداری هه‌رێمی قه‌نده‌هار.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه گوته‌بێژی حکومه‌ت گوتی 3 که‌سی سیڤیل له هێرشه‌که‌دا برینداربوون. بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌رپـرسیارێتی هێرشه‌که‌ی گرته ئه‌ستۆ. ده‌شڵێت شه‌ڕ له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی شـاره‌که که‌وتۆته‌وه.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره بیسـتراوه. هێرشه‌که بۆ سه‌ر ماڵی فه‌رماندار ڕۆژێـک دوای بڵاوکراوه‌یه‌ک دێت له لایه‌ن تاڵیبانه‌وه که تیایدا هاتووه مردنی ئوسامه بن لادن هانده‌ر ه‌بێت بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی وره‌ی یاخیبوون.
هه‌فته‌ی ڕابردوو بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان ڕایگه‌یاند هێرشی به‌هار ده‌سـتپـێـده‌کات و به‌ڵێنی دا هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر هێزه بیانیـیه‌کان و به‌رپـرسـانی حکومه‌تی ئه‌فغان فراوانتر بکات. جێی گوتنه قه‌نده‌هار لانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبانه.