تاڵیبان به‌رپـرسـیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له گه‌رماوێـکدا له باشوری ئه‌فغانسـتان ڕاگه‌یاندووه که بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 17 که‌س و برینداربوونی به لایه‌نی که‌م 23 که‌سی دیکه.
سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن هێرشه‌که ڕۆژی هه‌ینی له شـاری سپـین بۆلده‌ک له هه‌رێمی هێلمه‌ند کراوه و تیایدا فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای هێزه‌کانی پـۆلیسی سه‌ر سـنوور کراوه‌ته نیشـانه و کوژراوه.
له توندوتیژیـیه‌کی دیکه‌ی ڕۆژی هه‌ینی، هێزه‌کانی ناتۆ ده‌ڵێن 3 سه‌ربازیان له دوو هێرشی جودادا له باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتاندا کوژراون. ناتۆ ناسـنامه‌ی سه‌ربازه‌کان و شوێنی هێرشه‌کان به وردی ئاشـکرا نه‌کردووه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا 1400 ما‌رینزی دیکه ڕه‌وانه‌ی ئه‌فغانسـتان ده‌کات تا گوشاری زیاتر بخرێته سه‌ر تاڵیبان له ده‌می هه‌ڵمه‌تی ئێسـتای زسـتاندا.