سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامد کارزایی ڕایگه‌یاند که‌وا به نیازه به‌ره‌و ڕووی حکومه‌تی پاکسـتان بـبێته‌وه سه‌باره‌ت به هێرشی خۆکوژی پـێ پـێشـینه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی دوێنێ له دژی شیعه ئاینزاکانی وڵاته‌که‌ی که تیایدا 55 که‌س کوژران.
به‌ڕێز کارزایی گوتی حکومه‌ته‌که‌ی ده‌سـتیان کردووه به لێـکۆڵینه‌وه له‌و ڕووداوه، به‌ڵام هێرشه‌که له پاکسـتانه‌وه ده‌سـتیپـێـکردبوو که بنکه‌ی کۆمه‌ڵی میلیتانی له‌شـکری جه‌هانگۆی لێـیه ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێـکی سووننی توندڕه‌ون و په‌یوه‌ندارن به تۆڕی تێرۆریسـتی ئه‌لقاعیده‌وه و له ڕابردووشـدا به‌رپـرسیاربوون سه‌باره‌ت به ژماره‌یه‌ک هێرش له دژی شیعه ئاینزاکانی پاکسـتان. هه‌تا ئێسـتا ئیسلام ئاباد وه‌ڵامی لێـدوانه‌کانی به‌ڕێز کارزایی نه‌داوه‌ته‌وه.
پـێشـتر سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان حامید کارزایی گه‌ڕایه‌وه وڵات له هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ به‌ریتانیا دوابه‌دوای ئه‌و دوو هێرشی ته‌قینه‌وه‌یه.
ئه‌مڕۆ به‌ڕێز کارزایی گه‌یشـته‌وه کابول بۆ سه‌ردانی هه‌ندێـک له بریندارانی ته‌قینه‌وه‌کان که ژماره‌یان ده‌گاته 160 که‌س.
پـێشـووتر به‌ڕێز کارزایی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ی کۆنفرانسێـکی نێونه‌ته‌وه‌یی بوو سه‌باره‌ت به ئه‌فغانسـتان.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی دوێنێش له یه‌که‌م هێرشـدا و ده‌رئه‌نجامی هێرشێـکی خۆکوژی 55 که‌س کوژران به که‌سێـکی ئه‌مه‌ریکایـیه‌وه. هێرشه‌که له نزیک مه‌زاری عه‌بدول فه‌زڵ ڕوویدا له ده‌مێـکدا شیعه‌کان مه‌راسیمه‌کانی عاشورایان به‌ڕێوه‌ده‌برێت که یه‌کێـکه له بۆنه پـیرۆزه‌کانیان.