کاربه‌ده‌سـتان له باکوری ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن خۆکوژێـک خۆی ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 6 که‌س کوژراون که یه‌کێـکیان پـۆلیسه و هه‌روه‌ها 15 که‌سی دیکه برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هێرشه‌که له‌و ده‌مه‌دا بووه که خه‌ڵـکی له مزگه‌وتێـکی هه‌رێمی به‌غلان له نوێژی جه‌ژن لێبوونه‌وه و ده‌هاتنه ده‌ره‌وه.
گوته‌بێژێـکی وه‌زاره‌تی ناوخۆ گوتوویه‌تی خۆکوژێـکی دیکه‌ش نیازی هه‌بووه بۆمبه‌کانی بته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام به‌ر له‌وه ده‌سـتگیرکراوه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه.
تاڵیبان به به‌رده‌وامی کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی و هێزه‌کانی ئاسایش و هێزه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کان ده‌که‌نه ئامانج. ڕۆژی هه‌ینی تالیبان ڕاگه‌یاندنێـکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا داوای له شه‌ڕکه‌رانی کرد خه‌ڵـکی سیڤیل نه‌کوژن.