سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان وه‌زیری ناوخۆ و سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاته‌که‌ی گۆڕیوه پاش هێرشێـکی توندڕه‌وانی تاڵیبان بۆ سه‌ر کۆنفرانسـێـکی نیشـتیمانی ئاشـتی.
له ڕاگه‌یاندنێـکدا که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئۆفیسی حامید کارزای سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان بڵاویکردۆته‌وه تیایدا هاتووه ڕاڤه‌کردنه‌کانی ئه‌و دوو به‌رپـرسه بۆ ئه‌و هێرشه نه‌گونجاو بوون.
له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان به ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی وه‌زیری ناوخۆ حه‌نیف ئه‌تمار و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مروڵا سـاڵح قایل بووه.
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا ئاماژه‌ش به‌وه کراوه به‌ڕێز کارزای مونیر مه‌ناگالی داناوه تا وه‌ک وه‌زیری کارگێڕی ناوخۆ ده‌سـتبه‌کاربێت و هه‌روه‌ها ئیبراهیم سپین‌زاده وه‌ک سه‌رۆکی کارگێڕی ده‌زگای ئاسایشی.
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان فه‌رمانی داوه به پـیاداچوونه‌وه به دۆسێی گیراوه‌کانی په‌یوه‌ندیـیان به تاڵیبانه‌کانه‌وه هه‌یه و هه‌روه‌ها توندڕه‌وانی تریش.