حکومه‌تی ئه‌فغانسـتان ده‌سـتیکردووه به هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی 8 کۆمپانیای تایبه‌تی ئاسایشی له وڵاته‌که‌دا.
ئه‌م هه‌نگاوه له چوارچێوه‌ی بڕیارێـکی سه‌رۆکایه‌تیدا دێت که فه‌رمان به 52 کۆمپانیای ئاسایشی تایبه‌ت و تۆمارکراو له ئه‌فغانسـتان ده‌دات هه‌تا مانگی یه‌کی سـاڵی داهاتوو ده‌ست له کاره‌کانیان هه‌ڵبگرن.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گوته‌بێژێـکی سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان حامید کارزای ڕایگه‌یاند که‌وا 8 کۆمپانیا ده‌سـتیانکردووه به کاری هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی کاره‌کانیان، له‌وانه کۆمپانیای Xe که پـێشـتر به کۆمپانیای بلاکواته‌ر ناسرابوو. شایانی باسه دوو پاسه‌وانی ئه‌و کۆمپانیایه تاوانبارکران به کوشتنی 2 هاوڵاتی سیڤیلی ئه‌فغانی له ساڵی 2009 دا.
حکومه‌تی ئه‌فغانسـتان چیدی ڕێـگه نادات به کۆمپانیاکان پاسه‌وانێتی ناوچه‌ی باڵیۆزخانه‌کان و ڕێـکخراوه‌کانی کۆمه‌ک و خێرخوازی بکه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌م بڕیاره سه‌نگی ده‌خاته سه‌ر ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی ئاسایش له ڕێگه سه‌ره‌کیـیه‌کانی ئه‌فغانسـتان دابین ده‌که‌ن بۆ کاروانه له‌شـکریـیه‌کان و کاربه‌ده‌سـتان و کارداران. هه‌ندێـک وه‌ها له‌و کۆمپانیایانه ده‌ڕوانن که وه‌ک میلیشیا مامه‌ڵه ده‌که‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی حکومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریاندا هه‌بێت.