به‌رپرسان له ئه‌فغانستان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له هێرشێكدا به ئۆتۆمبیلێکی مینڕێژکراو له باشوری هه‌رێمی هه‌ڵمه‌ند 13 که‌س کوژراون و 12 که‌سی دیکه برینداربوون.
گوته‌بێژی فه‌رمی ناوچه‌که گوتی له ته‌قینه‌وه‌که‌دا له نزیك باره‌گای سه‌ره‌کی پۆلیس له شاری له‌شکرگا 12 پۆلیس و منداڵێک کوژراون. گوتیشی 3 که‌سی سڤیل له نێو برینداره‌کاندان.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌رپرسیاریتی هێرشه‌که‌ی گرته ئه‌ستۆ.
ئاسایشی شاری له‌شکرگا له‌م مانگه‌دا له لایه‌ن هێزه بیانیه‌کانه‌وه ڕاده‌ستی هێزه‌کانی ئه‌فغانستان کرا، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شێک له قۆناغی یه‌که‌م بۆ دانانی سه‌رتاسه‌ری ئه‌فغانستان له ژێر جاودێری هێزه ئه‌فغانیه‌کاندا هه‌تا کۆتایی ساڵی 2014.
هێرشه‌که له دووهه‌م ڕۆژی سه‌ردانی ئه‌فسه‌رێکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئه‌فغانستان دێت. ئه‌دمیراڵ مایک موڵن له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌کانی هێزه‌کان له باشوری ئه‌و وڵاته کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا، له‌و ناوچه‌یه‌ی له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابڕدوودا دووچاری تووندووتیژی بووبوو.