سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای داوا له هێزه‌کانی ئاسایشی وڵاته‌که‌ی ده‌کات خۆیان بۆ کاتی کشـانه‌وه‌ی هێزه بیانیـیه‌کان ئاماده بکه‌ن.
ڕۆژی شه‌ممه له ڕێوڕه‌سمێـکدا بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی پـله‌ی 28 ئه‌ندامی هێزه‌کانی پـۆلیس و له‌شـکر و ده‌زگای زانیاری، سه‌رۆک حامید کارزای وتارێـکی پـێشـکه‌ش کرد و تیایدا گوتی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ هه‌ر کاتێـک هه‌ست بکه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیـیه نیشتیمانیـیه تایبه‌ته‌کانی خۆیان پـێویستی به‌وه نیـیه بمێنـنه‌وه ئه‌وا ئه‌فغانسـتان جێده‌هێڵن.
حامید کارزای ئاماژه‌ی به ڕابردوو کرد و باسی له هه‌وڵه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له سـاڵانی هه‌شـتاکاندا کرد بۆ یارمه‌تیدانی موجاهیده‌کان له ڕووخاندنی ئه‌و ڕژێمه کۆمۆنیسته‌ی به پاڵپشـتی سۆڤێت حوکمڕانی ئه‌فغانسـتانی ده‌کرد. گوتی پاش ڕووخاندنی ڕژێمه‌که ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا باڵیۆزخانه‌کانی خۆیان داخست چونکه ده‌یانبینی چیتر له به‌رژه‌وه‌ندیاندا نیـیه بمێنـنه‌وه.
سه‌رۆک حامید کارزای گوتی ئه‌و ده‌یه‌وێت هێزه‌کانی ئه‌فغانی تا سـاڵی 2014 کۆنتڕۆڵی ئاسایشی وڵاته‌که بگرنه ده‌ستی خۆیان.