وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وا هه‌نووکه هێنده‌ی ماوه‌ی یه‌کێتی سۆڤێتی جاران له ئه‌فغانستاندا شه‌ڕی کردبوو، به‌ر له‌وه‌ی یه‌کێتی سۆڤێت له ساڵی 1989 دا له ئه‌فغانستان بکشێته‌وه.
تا ئه‌مڕۆ هه‌ینی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ماوه‌ی 9 ساڵ و 50 ڕۆژه له ئه‌فغانستاندا شه‌ڕ ده‌کات. هاوکات وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و درێژه به مانه‌وه‌ی خۆی له ئه‌فغانستاندا ده‌دات هه‌ر نه‌بێت بۆ ماوه‌ی 4 ساڵی دی و به هیوایه له ساڵی 2014 دا کۆتای به ئه‌رکه‌که‌ی له‌و وڵاته‌دا بهێنێت.
ئه‌و راپۆرته‌ی له ده‌مێکی پێشوه‌ختی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا بڵاویکرده‌وه ، باس له ئاستی ئه‌و پێشڕه‌ویـیه ده‌کات له‌و ده‌مه‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا 30 هه‌زار سه‌ربازی زیاتری خۆی له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا ڕه‌وانه‌ی ئه‌فغانستان کرد و به پـێشره‌ویـیه‌کی لاوازی ناودێرده‌کات.
راپۆرته‌که‌ی پێنتاگۆن ده‌ڵێت له باره‌ی دامه‌زراندنی ئاسایش له ناوچه سه‌ره‌کیـیه‌کانی ئه‌فغانستاندا پێشڕه‌وی کراون، به‌ڵام تالیبان ئه‌و دوژمنه‌ن که توانایه‌یه‌کی گه‌وره‌یان له که‌وتنه‌وه سه‌رپێیان هه‌یه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه له راپۆرته نیـمچه ساڵانه‌که‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکای په‌یوه‌ستدا، پێنتاگۆن دانی به‌و راستیه‌دا ناوه که هه‌و‌ڵه‌کان بۆ بنیاتنانی حکومه‌تی ئه‌فغانی و هه‌روه‌ها بره‌ودان به گه‌شه‌ی ئابوری، ئه‌و هه‌وڵانه هاوشێوه‌ی ئاسایشی له دواوه‌ن.