ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاشته‌وایی له ئه‌فغانسـتان گوتوویه‌تی حکومه‌تی ئه‌فغانی قایل ده‌بێت به کردنه‌وه‌ی ئۆفیسێـکی تاڵیبان له وڵاتی قه‌ته‌ر ، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان له سـازکردنی وتووێژی ئاشتیـیانه.
به‌ڵام کاربه‌ده‌ستێـکی ئه‌نجومه‌نه‌که ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتی هێشـتا هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌کی فه‌رمی به تاڵیبانه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌کراوه.
ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاشته‌وایی له ئه‌فغانسـتان ڕێساکانی چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ تاڵیبان ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت نابێت هیچ هێزێـکی ده‌ره‌کی به بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان به‌شـداری له پـرۆسه‌که‌دا بکات.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان کابول نیگه‌رانه له‌و زانیاریانه‌ی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن ئه‌مه‌ریکا و قه‌ته‌ر به یارمه‌تی ئه‌ڵمانیا به نهێنی له‌گه‌ڵ تاڵیباندا ڕێـکه‌وتوون بۆ کردنه‌وه‌ی ئۆفیسێـکیان له دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر.
یاداشـتنامه‌ی ڕێسـاکان 11 خاڵی له‌خۆ گرتووه که بریتین له مه‌رج ڕێنمایی.
له نێو مه‌رجه‌کاندا ده‌بێت تاڵیبان ده‌ست له شه‌ڕ هه‌ڵبگرێت و ڕه‌تی قاعیده بکات و به ده‌سـتوری ئه‌فغانسـتان قایل ببێت که مافه سیڤیلیـیه‌کان ده‌پارێزێت.