کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن چه‌کدارانی تاڵیبان له پهلامارێـکیاندا له هه‌رێمی کوندوزی باکوری وڵاته‌که 8 که‌سیان له هێزه‌کانی پـۆلیس کوشـتووه، به‌وه‌ش ژماره‌ی هێرشه‌کان له‌و هه‌رێمه‌دا پـتر ده‌بێت که تا ڕۆژێـک ناوچه‌یه‌کی نیمچه ئارامی ئه‌فغانسـتان بوو.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به‌ره‌به‌یانی پـێـنجشه‌ممه چه‌کداره‌کان په‌لاماری خاڵێـکی پـۆلیسیان له شـاری کوندوز داوه. ده‌شڵێن یه‌ک پـۆلیس له هێرشه‌که‌دا ڕزگاری بووه به‌ڵام به برینداری.
ماوه‌یه‌که به‌دی ده‌کرێت ژماره‌ی هێرشه‌کان بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ئه‌فغانی و نێونه‌ته‌وه‌یی له هه‌رێمی کوندوز ڕووی له زیادی کردووه، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌سه‌ڵاتی فراوانتر ده‌بێت.