کاربه‌ده‌سـتێـکی ئه‌فغانی ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له ناوچه‌یه‌کی باکوری ئه‌فغانسـتاندا ڕوویداوه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 20 که‌س کوژراون و 50 که‌سی دیکه برینداربوون.
له نێو کوژراوه‌کان ئه‌ندامێـکی په‌رله‌مان هه‌یه به ناوی موته‌لیب به‌گ.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن خۆکوژه‌که له نزیک که‌ژاوه‌ی به‌خاکسـپاردنی ته‌رمی که‌سایه‌تیـیه‌کی خێڵه‌کی له شـاری تاڵه‌قانی هه‌رێمی ته‌خار خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه.