کاربه‌ده‌ستێکی ته‌ندروستی له باشوری ئه‌فغانستان ده‌ڵێت کامیۆنێکی پڕ له کرێکار به‌سه‌ر مینی لاڕێگا په‌ڕیوه، له ئاکام 10 که‌س کوژراون وه به لای که‌م 28 که‌س برینداربوون. کاربه‌ده‌سته‌که، گوتی ته‌قینه‌وه‌که سێشه‌ممه له ستانی قنده‌هار ڕوویدا له کاتێک کامیۆنه‌که کرێکاره‌کانی بۆ شوێنی ئێش ده‌برد.
تا ئێستا که‌س به‌رپه‌رسیارێتی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ.
ناتۆ له بڵاوکراوه‌یه‌کدا گوتی ده‌نگی ده‌خاته پاڵ سه‌رۆک کارزایی له ناپه‌سه‌ندکردنی کوشتن و بریندارکردنی کرێکارانی بێگوناهـ.
له پێشهاته‌یه‌کی تردا، پۆلیسی کابول ڕایگه‌یاند هێرشبه‌رێکی خۆکوژ هه‌وڵی دا به ئوتومۆبێلیه‌وه په‌لاماری ئه‌حمه‌د زیاد بدات که جێگری سه‌رۆکی ئاژانسی پاراستنی ئه‌فغانستانه. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ته‌قه له هێرشبه‌ره‌که کرا و کوژرا به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و بتوانێت خۆی بته‌قێنیته‌وه. زیاد سه‌لامه‌ته.