هێرشبه‌رێکی خۆکوژ نوسینگه‌کانی فه‌رمانڕه‌وایه‌کی هه‌رێمی له باکوری ئه‌فغانستان کرده ئامانج و 2 که‌سی کوشت.
به‌رپرسان ده‌ڵێن هیرشبه‌ره‌که له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا پشتێنێکی که‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمی په‌روان ته‌قانده‌وه.
به‌ڵام هیچ هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به برینداربوونی فه‌رمانڕه‌واکه بڵاونه‌بووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ڵێت 2 که‌س که ژنێکی گه‌نجیان له نێواندایه له‌و ڕووداوه کوژران و 2 که‌سی تریش برینداربوون.
تالیبان به‌رپرسیارێتی له ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه خۆکوژییه ڕاگه‌یاند.
کۆمه‌ڵه خراپکاره‌که هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر به‌رپرسانی حکومه‌ت و هێزه‌کانی ئه‌فغانی و نێوده‌وڵه‌تی له مانگه‌کانی ئه‌م دواییه‌دا زیادکردووه.