کۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌فغانستان له پاش پێداچوونه به سه‌ر ئیدعاکانی فرت و فێڵ و ساخته‌کاری له ده‌نگدان که نزیک به ساڵێکه په‌کی پارله‌مانی وڵاتی خستووه داوای گۆڕینی 9 پارله‌مانتاریان کردووه.
یه‌کشه‌ممه، له کۆنفراسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا، سه‌رۆکی کۆمسیۆنه‌که فازه‌ڵ ئه‌حمه‌د مه‌ناوی گوتی پارله‌مانته‌ره له‌سه‌رکار لادراوه‌کان هی هه‌شت پارێزگای ئه‌فغانستانن. ئه‌و گوتی هه‌شت یاسادانه‌ری نوێ له جێگایان داده‌ندرێن که یه‌کێکیان گوڵ محه‌ممه‌د پاله‌وانه که ڕێبه‌رێکی به‌هێزی پێشووی تاڵیبانه له باکوری ئه‌فغانستان.
ژماره‌یه‌ک له یاسادانه‌رانی ئه‌فغانستان بڕیاری کۆمسیۆنه‌که‌یان ناپه‌سند و به نایاسایی ناویان برد. ئه‌نجومه‌نی خواروی پارله‌مان په‌کی که‌وتووه له‌وه‌تای ده‌ست به‌کاربوونی له مانگی یه‌ک به‌هۆی شکایه‌ت و تاوانبارکردن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی فرت و فێڵی زۆر له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کرابوون که مانگی 9ی ساڵی 2010 به‌ڕێوه‌چوون.