به‌رپـرسـانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ڕۆژی شه‌ممه دوو ته‌قینه‌وه‌ی جودا له هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان به پاسکیل ئه‌نجامدراون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن له ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌مدا که له هه‌رێمی له‌غمانی ڕۆژهه‌ڵاتی کابول ڕوویداوه 3 که‌س کوژراون و 25 که‌سی دیکه برینداربوون.
به‌رپـرسـان ده‌ڵێن منداڵێـک و ژنێـک له نێو کوژراوه‌کاندا بوون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن هه‌ر له نزیک ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م ڕوویداوه و له‌وێش 4 که‌سی دیکه برینداربوون.
به‌ڵام ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت یه‌ک که‌س له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا کوژراوه، ده‌شڵێت تاڵیبان به‌رپـرسیارێتی خۆی له هه‌ردوو هێرشه‌که ڕاگه‌یاندووه.