به‌رپرسان له باشوری ئه‌فغانستان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـکی لاڕێگا بۆته هۆی کوژرانی 2 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی خۆجێی و ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن له‌و ته‌قینه‌وه‌یه که له ئێواره‌ی شه‌ممه‌دا له ناوچه‌ی ئوروزگان ڕوویدا هه‌وره‌ها بووه مایه برینداربوونی 2 ئه‌ندامی دیکه‌ی ئه‌نجومه‌ن.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هیرشه ڕانه‌گه‌یاندووه.
زۆر جار تاڵیبان و چه‌کدارانی توندڕه‌و ته‌قینه‌وه له دژی هێزه‌کانی ئه‌فغانستان و هاوپه‌یمانان و که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کان ئه‌نجام‌ده‌ده‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه و له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان، ناتۆ ده‌ڵێت ڕۆژی شه‌ممه له شه‌ڕێکدا سه‌ربازێـکی برینداربووه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌کانی گیانی له‌ده‌سـتداوه. ناتۆ ڕه‌گه‌زنامه‌ی سه‌ربازه‌که‌ی ئاشـکرا نه‌کرد.