کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستان ده‌ڵێن به که‌می 11 که‌س کوژراون له خۆنیشاندانه‌کانی توندوتیژانه به دژی کردارێکی سه‌ربازی ناتۆ له باکوری وڵات که له ئه‌نجامی 4 که‌س کوژرابوون.
کاربه‌ده‌ستانی خۆجێی گوتیان هێرشه‌که‌ی ناتۆ گیانی له 4 مه‌ده‌نی سه‌ند، به‌ڵام ناتۆ سووره له‌سه‌ره ئه‌وه که هه‌ر چواریان یاخیبووی بوون.
وه‌ک کاردانه‌وه به کرداره‌که‌ی ناتۆ، چوارشه‌ممه به لای که‌می 1500 که‌س له شارۆچکه‌ی تاڵۆقان له ستانی ته‌شکه‌ر خۆنیشاندانیان کرد و دروشمی دژ ئه‌مه‌ریکا و سه‌رۆکی وڵاته‌که‌یان حامید کارزایـیـیان دا.
پۆلیس و هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان کرد بۆ بڵاوه‌پێکردن به خه‌ڵکه‌که‌ی به‌ردیان گرتبووه بنکه‌یه‌کی له‌شکری ئه‌ڵمانی.
کاربه‌ده‌ستانی ناتۆ ده‌ڵێن به هۆی هێرشێکی هاوبه‌شی هێزه‌کانی ئه‌فغانستان و ناتۆ 4 یاخیبوی که هه‌ڕه‌شه‌یان له سه‌ربازانی کردبوو کوشتووه. ناتۆ ده‌ڵێت ئامانجی کرداره‌که ئه‌ندامێکی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئوزبه‌کستان که چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له ناو ستانه‌که بڵاو ده‌کاته‌وه.