ژه‌نه‌ڕاڵی ئه‌مه‌ریکی ده‌یڤد په‌تره‌یه‌س که کۆمانداری هێزه‌کانی ناتۆی له ئه‌فغانسـتان بۆ ماوه‌ی سـاڵێـک ده‌کرد، به فه‌رمی کۆماندارێتی هاوپه‌یمانه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌که‌ی ته‌سلیم به ژه‌نه‌ڕاڵی ئه‌مه‌ریکایی جۆن ئه‌ڵن کرد که جێی ده‌گرێته‌وه.
ڕاده‌سـتکردنی ده‌سه‌ڵات له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا و له مه‌راسیمێـک له کابولی پایته‌ختی ئه‌فغانسـتان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌ڵن له‌م دوایـیه‌دا جێـگری کۆمانداری سه‌رکردایه‌تی هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بووه له ئه‌فغانسـتان و له مه‌راسیمه‌که‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌دا ڕایگه‌یاند خوازیاره به‌دی بکات که ئه‌فغانسـتان بـبێته شوێنێـکی سه‌قامگیر و ئارام و ئازاد له توندڕه‌وی و تیرۆرزم که ئێسـتا وڵاته‌که‌ی گرتووه‌ته‌وه.
ژه‌نه‌ڕاڵ په‌تره‌یه‌س ئه‌فغانسـتان به‌جێده‌هێڵێت هه‌تا ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکا CIA به‌ڕێوه‌ببات و جێی لیۆن په‌نێتا بگرێته‌وه که به وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتنیشـان کراوه.
هاوکات توندوتیژی له ئه‌فغانسـتان به‌رده‌وامبووه و ناتۆ ده‌ڵێت 3 له ئه‌ندامه‌کانی له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌دا گیانیان له‌ده‌سـتدا.