ناتۆ ده‌ڵێت 5 سه‌ربازی ناتۆ له ئاکامی ژماره‌یه‌ک هێرشی بۆمبی له باشور و له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان کوژراون.
ناتۆ ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2 سه‌رباز له ڕووداوی تردا کوژراون و دووانیش له ڕۆژی هه‌ینیدا کوژران له ئاکامی یه‌ک ته‌قینه‌وه.
له‌شـکری به‌ریتانیا ده‌ڵێت دووان له سه‌ربازه کوژراوه‌کان له هێزی مارینی به‌ریتانین و هه‌ردووکیان له ناوچه‌ی هێڵمه‌ند کوژراون. وه‌ک ڕاپـۆرت دراوه یه‌کێـک له کوژراوه‌کان سه‌ربازێـکی ئه‌مه‌ریکایی‌یه.
ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبی لاڕێ یه‌کێـکه له هۆکاره سه‌ره‌کیـیه‌کان بۆ کوژرانی سه‌ربازه‌کان له ئه‌فغانسـتان.
هاوکات هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی ئه‌فغانی و هاوپه‌یمانان له ناوچه‌ی هێلمه‌ند ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر نزیکه‌ی 2 تۆن هێرۆین 800 کیلۆگرام ئه‌فیون و 90 کیلۆگرام نتراتی ئه‌مۆنیۆم که بۆ دروسـتکردنی بۆمب به‌کارده‌هێنرێت.