حامد کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانی ده‌ڵێت ئه‌و زنجیره هێرشـه هه‌ماهه‌نگکراوانه‌ی دوێنێ له سه‌رانسه‌ری ئه‌فغانسـتاندا کران به‌هۆی شـکسـتهێنانی ده‌زگاکانی زانیاریـیه‌وه بوون، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌ر به ناتۆ و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی وڵاته‌که‌ش.
شه‌ڕ و پـێـکدادان له پایته‌خت و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی سێ هه‌رێم به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له پاش 18 کاتژمێر کۆتایی‌یان پـێهات، دوای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌فغانیـیه‌کان به پاڵپـشـتی فڕۆکه‌ی هه‌لیـکۆپـته‌ری ناتۆ هێرشیان کرده سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ک له کابول که کۆمه‌ڵێـک له چه‌کداران خۆیان تیایدا حه‌شاردابوو. گه‌واهیده‌ران گوتیان هه‌تا به‌ره‌به‌یان بینیویانه به ڕۆکێت له باڵه‌خانه‌که دراوه.
به‌ڕێز کارزایی گوتی قاره‌مانی هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانی نیشـانی دا ئه‌وان له توانیاندایه به‌رگری له وڵاته‌که‌یان بکه‌ن. ژه‌نه‌ڕاڵ جۆن ئه‌ڵێن گه‌وره فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ له ئه‌فغانسـتان هاوڕابوو له‌گه‌ڵ حامد کارزایی و ده‌سـتخۆشی له ئه‌فغانیـیه‌کان کرد له‌سه‌ر کاردانه‌وه‌ی خێرا و هه‌ماهه‌نگیان بۆ سه‌ر هێرشه‌کاندا.
تاڵیبان گوتوویه‌تی ئه‌و چالاکیانه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌سـتیان پـێـکراوه، به‌شێـکن له هه‌ڵمه‌ته‌کانی به‌هار. کاربه‌ده‌سـتانی باڵای ئه‌فغانی ده‌ڵێن هێرشه‌کان له لایه‌ن چه‌کدارانی سه‌ر به تۆڕی حه‌قـقانی ئه‌نجام‌دراون که په‌یوه‌ندیـیان به تاڵیبان و قاعیده‌وه هه‌یه.
به‌ڕێز کارزایی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا داوای لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ته‌واوی له‌سه‌ر هێرشه‌کان کرد.
ئۆفیسی سه‌رۆک گوتی 4 هاوڵاتی سیڤیل و 11 ئه‌ندامی هێزه‌کانی ئاسایش و 36 له یاخیبووه‌کان له هێرشـه‌کاندا کوژران و یاخیبووه‌یه‌کیش ده‌سـتگیرکراوه.