کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی ده‌ڵین هێرشبه‌رێکی خۆکوژ که خۆی گۆڕیبوو به‌رگی له‌شکری ئه‌فغانی پۆشیبوو هێرشی کردوته سه‌ر بنکه‌یه‌کی سه‌بازی له خۆرئاوای وڵات و ده‌رئه‌نجام کوژرانی 5 سه‌ربازی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی ناتۆ و هه‌روه‌ها 4 سه‌ربازی ئه‌فغانی لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که‌ی ئه‌مڕۆ، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن له ته‌قینه‌وه خۆکوژیه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا 8 که‌سیش برینداربوون که 4 که‌سیان وه‌رگێڕی زمانه‌وانی بوون.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه چه‌کدارانی تاڵیبان به‌رپرسارێتی ئه‌نجامدانی هێرشه خۆکوژیه‌که‌ی ئه‌مڕۆیان ڕاگه‌یاند.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانی له‌م شه‌پۆلی هێرشه خۆکوژیه‌کانی ئه‌م دوایـیا‌نه‌دا، کراونه‌ته ئامانج.
هێرشه‌کانی چاکدارانی تاڵیبان له‌و ده‌مه‌دایه که هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانی خۆیان بۆ گرتنه ده‌ستی زیاتری به‌رپرسێارێتی ئاسایشی وڵات ئاماده‌ده‌که‌ن بۆ ئه‌و کاته‌ی هێزه‌کانی بیانی له ئه‌فغانستان ده‌کشێنه‌وه.
دوێنێ هه‌ینی هێرشبه‌رێکی خۆکوژ که به‌رگی پۆلیسی ئه‌فغانی پۆشیبوو له پارێزگای قه‌نده‌هاری باشور وڵات خۆی ته‌قانده‌وه و له ئاکامدابه‌رپرسی پۆلیسه‌که ده‌کوژرێت و هه‌روه‌ها دوو ئه‌فسه‌ری دیکه‌ی پۆلیس گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و 3 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.