سه‌رۆکی نوێی ئه‌نجومه‌نی ئاشتی ئه‌فغانستان ده‌ڵێت، چه‌کدارانی تاڵیبان ئاماده‌ن دانوستاندن بکه‌ن بۆ کۆتایی‌هێنان به جه‌نگی نۆ ساڵه‌ی وڵات.
له‌و باره‌یه‌وه بورهانه‌دین ڕه‌بانی سه‌رۆکی پـێشـوی ئه‌فغانی به په‌یامنێرانی له کابول گوت گروپی یاخی بوو وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ تاڵیبان هه‌رگیز وت‌ووێژیان به ته‌واوی ره‌تنه‌کردۆته‌وه، به‌ڵکو له‌بری ئه‌وه مه‌رجیان بۆ ئاشتی داناوه.
له ده‌مێکی پـێشوه‌ختی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، حامید کارزای سه‌رۆکی ئه‌فغانی دانی به‌وه‌دا نا که حکومه‌ته‌که‌ی وتووێژه‌کانی نافه‌رمی له‌گه‌ڵ تاڵیباندا سازداوه. به‌ڵام میلیشیاکانی تاڵیبان نکۆڵیان له‌وه کرد رابه‌رانیان به‌شداریان له و جۆره وتووێژانه‌دا کردبێت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه چه‌کدارانی تاڵیبان داوایان کردووه سه‌رجه‌م هێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئه‌فغانستان ده‌ربچن، به‌ر له‌وه‌ی بتوانرێت دانوستاندنه‌کانی ئاشتی ده‌ستپـێـبکه‌ن.
له لایه‌کی تره‌وه ،راوێژکاری باڵای سه‌رۆک کارزای ئه‌مڕۆ هانی هاوپه‌یمانی ناتۆی دا پشتگیری له پرۆسه‌ی ئاشتیـیه‌که بکه‌ن. مه‌عسوم ستانیکزای داوی خاوکردنه‌وه‌ی کرده‌ی له‌شکریه‌کانی هێزه‌کانی ناتۆی کرد له‌و ناوچانه‌ی چه‌کداران تیایاندا خوازیاری ده‌ستکردن به وتووێژی ئاشتی.
لێپرسراوێکی ناتۆ دوێنێ گوتی هاوپه‌یمانی ناتۆ یارمه‌تی له سه‌لامه‌تی تێپه‌ڕبوونی فه‌رمانده‌کانی تاڵیبانی بۆ کابول داوه و گه‌شتی له‌م جۆره به‌بێ ره‌زامه‌ندی ناتۆ کارێکی زۆر سه‌خت ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه، ئه‌م ساڵ کوشنده‌ترین ساڵ بووه بۆ هێزه‌کانی هاوبه‌ندی له ده‌می داگیرکردنی ئه‌فغانستان به رابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له ساڵی 2001 وه.