ڕۆژنامه‌یه‌کی ناوداری ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێت حامید کارزای سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان ده‌یه‌وێت ئه‌مه‌ریکا هه‌بوونی له‌شـکری خۆی و کرده‌وه له‌شکریـیه‌کانی له وڵاته‌که‌ی که‌م بکاته‌وه.
له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی واشنتن پـۆست که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه، حامید کارزای ده‌ڵێت ئه‌و دیه‌وێت ئه‌مه‌ریکا هێرشه‌کانی که به شه‌و ئه‌نجامیان ده‌دات ڕابگرێت. ده‌ڵێت ئه‌وه ده‌بێته مایه‌ی توڕه‌بوونی ئه‌فغانیـیه‌کان و ڕه‌نگه وایان لێبکات په‌یوه‌ندی به تاڵیبانه‌وه بکه‌ن. ڕۆژنامه‌که ده‌ڵێت سه‌رۆک کارزای ده‌یه‌وێت مافی ڤیتۆ به‌کاربهێنێت بۆ ڕاگرتنی کرده‌وه له‌شـکریـیه‌کان له شه‌ودا.
به‌ڕێز کارزای گوتیشی کاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌مه‌ریکا ده‌سـتێوه‌ردانی خۆی له کاری ڕۆژانه‌ی ئه‌فغانیـیه‌کان که‌م بکاته‌وه. ده‌شڵێت ئه‌فغانیـیه‌کان بێزاربوون له‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌چنه سه‌ر ماڵه‌کانیان و به ماشێنه زرێپـۆشه‌کانیان به شه‌قامه‌کانیاندا هاتوچۆ ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هێزه ئه‌فغانیـیه‌کان ئاماده‌ن باری ئاسایشی وڵاته‌که‌یان له ئه‌سـتۆی خۆیاندا بگرن.