به‌رپرسان له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ده‌ڵێن هێزه‌کانی ناتۆ له میانه‌ی کرده‌یه‌کی له‌شکریدا 6 که‌سیان کوشتووه، هاوکات نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان راپۆرتێکی بڵاوکردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیه سیڤیلیانه‌ی له ماوه‌ی جه‌نگی ئه‌مساڵدا کوژراون زیاتره له ژماره‌ی کوژراوانی سیڤیل له‌م کاته‌ی ساڵی 2010 دا.
هاوڵاتیان له شاری خوست ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانیان سازکرد، له‌و شوێنه‌ی به‌رپرسانی خۆجێی هه‌واڵی کوژرانی 6 که‌سی سیڤیلیان راگه‌یاند. له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسانی ناتۆ ده‌ڵێن هێزه‌کانیان هه‌ڵمه‌تێکی له‌شکریـیان له‌و ناوچه‌یه له دژی ملیشیاکانی "حه‌قانی" ئه‌نجامدابوو، به‌ڵام هیچ راپۆرتیان له باره‌ی کوژراو و بریندارانی ئاکامی کرده له‌شکریه‌که رانه‌گه‌یاندبوو .
له لایه‌کی تره‌وه ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی ئه‌رکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ئه‌فغانستان رایگه‌یاند که له شه‌ش مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا 1400 که‌سی سیڤیل له ئه‌فغانستان کوژران و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هۆکاری مه‌رگی ئه‌و هاوڵاتیه سیڤیلیانه ده‌گێڕێته‌وه بۆ زێد‌بوونی شه‌ڕی زه‌مینی و بۆمبی چێندراوی نێو جاده و هێرشه خۆکوژیه‌کان و هه‌روه‌ها روو له هه‌ڵچونی هێرشه ئاسمانیه‌کانی هاوپه‌یمانی ناتۆ له‌و وڵاته‌دا.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ، راپۆرتی په‌یوه‌ستی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئۆباڵی له سه‌دا 80 کوژرانی خه‌ڵکانی سیڤیل ده‌خاته ئه‌ستۆی یاخیبوان و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هێزه‌کانی بیانی و حکومه‌تی ئه‌فغانی به‌رپرسیارن له مه‌رگی له سه‌دا 14 ی که‌سانی سیڤیل .
هاوکات نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌شڵێت له‌و ده‌مه‌ی که کۆی گشتی مه‌رگی خه‌ڵکانی سیڤیل به هۆی کرده له‌شکریه‌کانی هاوپه‌یمانی ناتۆ به رابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا به رێژه‌ی له‌سه‌دا 9 که‌می کردووه، هاوکات ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی هێرشی ئاسمانیـیه‌وه کوژران زیادی کردووه.