ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانی ڕایانگه‌یاند له ئاکامی هێرشێکی خۆکوژی له نزیك کۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره پیاوانی خێڵه‌کی هه‌رێمی کوناری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات، 10 که‌س کوژران به سێ منداڵه‌وه و حه‌وت که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
پـۆلیس ده‌ڵێت، هێرشه‌که له دژی فه‌رمانده‌یه‌کی پـێشووی هێزه‌کانی موجاهیدین ئه‌نجام درا، ئه‌وه‌ی له هه‌شتاکاندا له دژی داگیرکردنی له‌شکری یه‌کێتی سۆڤیاتی پێشوو ده‌جه‌نگا. له ئاکامی ئه‌م هێرشه فه‌رمانده‌که کوژرا.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای و هاوبه‌ندی ناتۆ ئه‌م هێرشه‌ی ناوچه‌ی ئه‌سمه‌ریان سه‌رزه‌نشت کرد.
پۆلیسی ئه‌فغانی خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌و هێرشه، و تاڵیبانیش نکوڵیان له به‌رپرسیارێتی کردووه.
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان هێزه‌کانی ناتۆ کوشتنی سه‌ربازێکی خۆیان له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕاگه‌یاند به‌ڵام ناتۆ زانیاری زیاتریان سه‌باره‌ت به‌و هێرشه نه‌دا.