هه‌رچه‌نده قه‌شه‌که‌ی فلۆریدا له مه‌سه‌له‌ی ســووتاندنی قورئان پاشگه‌ز بۆوه، وه‌لێ هێشـتا له ئه‌فغانسـتان وا بۆ سێ ڕۆژه له‌سه‌ر یه‌ک خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی سـازده‌کرێت.
محه‌مه‌د ڕه‌حیم ئه‌مین به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی ناوچه‌ی به‌راکی به‌راک له هه‌رێمی لوگار ده‌ڵێت خۆپـیشـانده‌ران به دروشمی مه‌رگ بۆ ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵیان داوه خۆیان بکه‌ن به نێو باره‌گه‌یه‌کی حکومه‌تدا و هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان لێـکردوون و له ئاکامدا 2 که‌س کوژراوه و چه‌ند که‌سێـکی دیکه‌ش برینداربوون.