زڕ برای سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان حامید کارزایی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له پارێزگای قه‌نده‌هاری باشوری وڵاته‌که له ماڵه‌که‌ی خۆی ته‌قه‌ی لێـکراوه و کوژراوه.
سه‌رۆک کارزایی له کابول به په‌یامنێرانی گوت تیرۆرکردنی برا بچووکه‌که‌ی ئه‌حمه‌د والی کارزایی نمونه‌یه‌که له مه‌ینه‌تیـیه‌کانی گه‌لی ئه‌فغانی.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن پـێده‌چێت ئه‌حمه‌د والی کارزایی به ده‌سـتی یه‌ک له پاسه‌وانه‌کانی کوژرابێت. به‌ڵام هه‌تا ئێسـتا هۆکاری کوشـتنه‌که‌ی نه‌زانراوه.
گه‌وره فه‌رمانده‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان ده‌یڤد په‌تریه‌س گوتی ئه‌و سه‌رزه‌نشتی کوشـتنی ئه‌حمه‌د والی کارزایی ده‌کات و هێزه‌کانی ناتۆ پـشـتیوانی له هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی ئه‌فغانی ده‌که‌ن بۆ ڕاپـێچـکردنی به‌رپـرسـانی ئه‌م تیرۆرکردنه بۆ به‌رده‌می دادگا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌حمه‌د والی کارزایی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی قه‌نده‌هار بوو و هه‌روه‌ها یه‌کێـک بوو له ڕێبه‌ره به‌هێزه‌کانی باشوری ئه‌فغانسـتان.
زۆر جار به گه‌نده‌ڵی تاوانبار ده‌کرا. له مانگی یازده‌ی سـاڵی ڕابردوو له بروسکه‌یه‌کی نهێنی دیپـلۆماسی ئه‌مه‌ریکادا که له لایه‌ن ویکیلیکسه‌وه بڵاوکرایه‌وه، ئاماژه به‌وه کرابوو ئه‌حمه‌د والی کارزایی به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان به گه‌ندڵ ناسراوه و بازرگانێـکی تلیاکه. به‌ڵام خۆی چه‌ندین جار ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تکردبووه‌وه.