هێرشبه‌رێـک که جلوبه‌رگی سه‌ربازی ئه‌فغانی له‌به‌ر کردبوو ته‌قه‌ی له کۆمه‌ڵێـک سه‌ربازی ناتۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان کردووه و یه‌کێـکیانی کوشـتووه.
ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌بێته 15 هه‌مین جار له ئه‌مسـاڵدا سه‌ربازێـکی ئه‌فغانی یان یاخیبوویه‌ک به جلوبه‌رگی سه‌ربازیـیه‌وه ته‌قه له هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان بکات.
ناتۆ به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رکرد، به‌ڵام باسی له ناسـنامه‌ی سه‌ربازه کوژراوه‌که یان ئه‌و که‌سه‌ی ته‌قه‌که‌ی کردووه نه‌کرد. کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ڕووداوه‌که له ناوچه‌ی کونار بووه.
تاڵیبان به‌رپـرسیارێـتی خۆی له هێرشه‌که ڕاگه‌یاند. جێی ئاماژه پـێـکردنه تاڵیبان به‌رده‌وام به‌پرسـیارێتی خۆی له توندوتیژیـیه‌کانی نێو وڵاته‌که ڕاده‌گه‌یه‌نێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆشی ده‌ستی تێدا نه‌بێت.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن زۆربه‌ی ئه‌و ڕووداوانه له ئاکامی کێشه‌ی نێوان سه‌ربازه‌کانه.