کاربه‌ده‌سـتان له باکوری ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن یاخیبووان 11 پـۆلیس و فه‌رمانداری ناوچه‌یه‌کیان کوشتووه له میانه‌ی چه‌ند هێرشێـکدا له هه‌رێمه‌که‌یاندا که پـێشـتر ئارام بووه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتداران گوتیان به لایه‌نی که‌م 6 له پـۆلیسه‌کان شه‌وی شه‌ممه کوژراون کاتێـک چه‌کدارانی تاڵیبان په‌لاماری خاڵێـکی پـۆلیسیان دا له ناوچه‌ی ئیمام ساحیب له باکوری هه‌رێمی کوندوز.
له ناوچه‌یه‌کی ته‌نیشت کوندوزیش، هێرشبه‌ران ڕۆژی شه‌ممه ئامێری بێ ته‌لیان به‌کارهێنا له ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبێـک بۆ کوشـتنی فه‌رمانداری ناوچه‌ی قه‌ڵا زال.
له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتانیش و له ناوچه‌ی باده‌خشان بۆمبێـکی لاڕێ به هێزێـکی گه‌ڕۆکی پـۆلیسـدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 5 که‌س له هێزه‌کانی پـۆلیس کوژراون.
ناتۆش ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا هێزێـکی هاوبه‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی و ئه‌فغانی ڕۆژی شه‌ممه له ده‌می ڕاوه‌دونانیان بۆ فه‌رمانده‌یه‌کی تاڵیبانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له ناوچه‌ی غازنی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که، چه‌ند یاخیبوویه‌کیان کوشـتووه و 2 ی دیکه‌یان ده‌سـتگیرکردووه.
هه‌روه‌ها ناتۆ هه‌ر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتی هێزێـکی ئه‌فغانی له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێـکدا که ئامانج لێی دوو فه‌رمانده‌ی تاڵیبان بووه له ناوچه‌ی قه‌نده‌هاری باشوری وڵاته‌که 2 یاخیبوویان کوشـتووه.