سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان حامید کارزای و گه‌وره فه‌رمانده‌ی ناتۆ و هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان جه‌نه‌ڕاڵ سـتانلی مه‌کـکرسته‌ڵ بۆ جارێـکی دیکه پـێـکه‌وه یه‌کگرتوویی خۆیان نیشـان دا به‌ر له‌و کرده له‌شـکریـیه‌ی چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت بکرێته سه‌ر یاخیبووان.
سه‌رۆک حامید کارزای و جه‌نه‌ڕاڵ سـتانلی مه‌کـکرسته‌ڵ پـێـکه‌وه له شـاری کوندوز له‌گه‌ڵ سه‌دان سه‌رۆک و که‌سـایه‌تی هۆزه‌کانی ناوچه‌که‌دا کۆبوونه‌وه، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوودا چالاکیـیه‌کانی تاڵیبان لێ زیادبوو.
هاوکات چه‌ندین موشه‌ک له دوری 10 کیلۆمه‌تر له شـوێنی کۆبوونه‌وه‌که ته‌قینه‌وه، وه‌لێ کاریگه‌ری نه‌کرده سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌که.
به‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌بێته سێهه‌م جار له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فتانه‌ی دوایـیداسه‌رۆک کارزای و جه‌نه‌ڕاڵ مه‌کـکرسـته‌ڵ پـێکه‌وه سـتراتیژیـیه‌تی دژی یاخیبووان بخه‌نه به‌رده‌ستی سه‌رۆک خێڵ و هۆزه‌کان، ئه‌ویش تا سه‌نگی بخرێته سه‌ر ڕۆڵی هێزه‌کانی حکومه‌تی ئه‌فغانی له هه‌ڵمه‌ته له‌شـکریـیه‌کاندا.
شـایه‌نی باسه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا 30 هه‌زار سه‌ربازی دیکه له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا ڕه‌وانه‌ی ئه‌فغانسـتان ده‌کات بۆ شه‌ڕی یاخیبووانی تاڵیبان.