ناتۆ ده‌ڵێت له ئاکامی چه‌ند هێرشێـکی جیادا له ئه‌فغانسـتان 6 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی کوژراون.
چوار له سه‌ربازه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان له شه‌ڕه ته‌قه و هێرشی یاخیبوواندا کوژراون. دوو سه‌ربازه‌که‌ی دیکه به بۆمبی لا ڕێ له باشوری ئه‌فغانسـتان کوژراون.
ناتۆ ده‌شڵێت هه‌روه‌ها خۆکوژێـک به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوه‌وه خۆی داوه به کاروانێـکی هێزه‌کانیان له ناوچه‌ی خۆستی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که، به‌ڵام ده‌موده‌ست هیچ له باره‌ی زیانه‌کانه‌وه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
هێرشی یاخیبووان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که چڕتر بووه‌ته‌وه هاوکاتی ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵمه‌ته‌کانیان زیادکردووه بۆ له ڕیشه کێشـکردنی میلیتانه‌کانی تاڵیبان. مانگی ڕابردوو خوێناوی‌ترین مانگ بوو بۆ هێزه بیانیـیه‌کان له ئه‌فغانسـتان که تیایدا کۆی ژماره‌ی کوژراوانیان گه‌یشـته 102 که‌س.
هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه له ناوچه‌ی پاکتیای سه‌ر سـنوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار 12 پاکسـتانیان کوشت که به پاسێـکی بچوکه‌وه هاتبوونه ناو ئه‌فغانسـتانه‌وه.