هاوبه‌ندی ناتۆ ده‌ڵێت هێزه فره نه‌ته‌وه‌یـیه‌کان و هێزه‌کانی ئه‌فغانستان ڕابه‌رێـکی تاڵیبانیان ده‌سـتگیرکردووه پاش چوار کاتژمێر له شه‌ڕه ته‌قه له باشوری ئه‌فغانسـتان.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ناتۆ ڕایگه‌یاند که ژماره‌یه‌ک یاخیبوو له ئاکامی شه‌ڕ و پـێـکدادانی ناوچه‌ی چه‌په‌کی باگران له هه‌رێمی هێلمه‌ند کوژران.
ناتۆ ده‌ڵێت هێزه‌کان چه‌ندین میلیتانیان ده‌سـتگیرکردووه له ناویاندا ڕابه‌ری تاڵیبانی ناوچه‌ی نه‌وزاد که ده‌که‌وێته باشوری ڕۆژئاواوه و شوێنی ئه‌و شه‌ڕانه بووه.
هه‌ر له باشوریش هێزه‌کانی ناتۆ ڕایانگه‌یاند که ده‌رئه‌نجامی هێرشی یاخیبووان ئه‌مڕۆ سه‌ربازێـکیان کوژرا که ده‌بێت به یه‌که‌م قوربانی ناتۆ له‌م مانگه‌دا.
شـایانی باسه مانگی شه‌ش خوێناوی‌ترین مانگ بووه بۆ هێزه فره نه‌ته‌وه‌یـیه‌کانی ئه‌فغانی له‌وه‌ته‌ی سـاڵی 2001 وه که تیایدا 106 سه‌رباز کوژرابوون.
له لایه‌کی تر له باکوری ئه‌فغانسـتان ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆریای باشور ڕایانگه‌یاند که سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو موشه‌ک به‌ر بنکه‌ی سه‌ربازیـیان که‌وتووه له هه‌رێمی په‌روان له ده‌مێـکدا تیمی سیڤیلی بونیادنانه‌وه‌ی کۆریای باشور خه‌ریکن ئه‌رکه‌کانیان له ئه‌فغانسـتاندا بخه‌نه گه‌ڕ.