کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ته‌قێنه‌رێکی خودکوژ له‌سه‌ر مۆتۆربایسکلێکدا له هێرشێک له ڕۆژی چوارشه‌ممه نزیک به په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌دا به‌لای که‌م 2 که‌سی کوشتووه.
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌فغانستان زیماری به‌شاری وتی ته‌قینه‌وه‌که له کابوڵی پایته‌خت نزیک به مینیبوسێک بووه که هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانی پـێبووه.
تاڵیبانه‌کان له هێرشه‌که‌دا خویان به‌رپرسیار زانیوه، که به‌لای که‌م 22 که‌سی تریشی بریندار کردووه. کاربه‌ده‌ستان ده‌موده‌ست ڕایان نه‌گه‌یاندووه ئاخۆ له کوژراو و برینداره‌کاندا که‌سانی سیڤیل هه‌بووه.
سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامد کارزای هێرشه‌که‌ی تاوانبارکردووه که له کاتێکدا دێت جێگری سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانی بۆ وڵاته‌که به کۆتایی گه‌یاندبوو.
باێدن له سه‌ردانێکی ڕانه‌گه‌یندراوی دوزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌کاندا بووه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ره‌و پێشه‌وه چوون له ئه‌فغانستان. ئه‌و وتی ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه هێزه‌کانی وڵاته یه‌کگرتوه‌کان و هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆ به یاخیبووه‌کانی تالیبانه‌کان شکه‌ستیان هێناوه.