پـۆلیسی ئه‌فغانی ده‌ڵێت یاخیبووانی تاڵیبان ژنێـکی بێوه‌ژنی دووگیانیان له به‌رچاوی خه‌ڵـکدا جه‌ڵد کردووه و پاشـان ئیعدامیان کردووه، ئه‌ویش به تاوانی زینا.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن چه‌کداره‌کانی تاڵیبان ئه‌و ژنه‌یان بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ گلداوه‌ته‌وه به‌ر له‌وه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له ناوچه‌یه‌کی دورده‌سـتی هه‌رێمی به‌دغیسی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که ئیعدامی بکه‌ن. ده‌ڵێن له پـێشـدا 200 جه‌ڵدیان لێـداوه و پاشـان 3 گولـله‌یان به‌سه‌ریه‌وه ناوه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن دادگایه‌کی تاڵیبان ژنه‌که‌ی به تاوانبار داناوه به‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی هه‌بووه و بووه‌ته مایه‌ی سکپـڕبوونی.
پـۆلیسی ئه‌فغانی ده‌ڵێت فه‌رمانده‌یه‌کی تاڵیبان له ناوچه‌که به ناوی محه‌مه‌د یوسف حوکمی ئیعدامه‌که‌ی جێبه‌جێ کردووه، به‌ڵام گوته‌بێژێـکی تاڵیبان ڕۆژی دووشه‌ممه نکوڵی کرد له‌وه‌ی گروپه‌که‌یان له‌وه به‌رپـرسیاربێت.
ئه‌و پـیاوه‌ی گوایه زیناکه‌ی کردووه و ناوه‌که‌ی ئاشـکرا نه‌کراوه هیچ سـزایه‌ک نه‌دراوه.
ئه‌م ئیعدامکردنه ئه‌و حوکمڕانیـیه دڵ ڕه‌قه‌ی تاڵیبانه‌کان به بیر خه‌ڵکی ده‌هێنێته‌وه که بۆ ماوه‌ی شه‌ش سـاڵ به‌سه‌ر ئه‌فغانسـتاندا سه‌پاندبوویان.