یاسادانه‌رێکی ژن ده‌رکراو له په‌رلمانی ئه‌فغانستان ده‌ستی به‌مانگرتن له خواردن گرتووه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له ده‌رکرانی له په‌رلمان له‌به‌ر گوایه فرت‌و فێڵ کردن له ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی ساڵی ڕابردوو.
هه‌فته‌یه‌که، سیمین به‌ره‌کزای له‌ناو خێوه‌تێک له ده‌ره‌وه‌ی په‌رلمان له کابول ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی سیاسی خۆی ده‌ست پێکردووه.
شه‌ممه به ده‌یان یاسادانه‌ر گه‌ڕانه‌وه په‌رلمان له پاش ده‌رچونیان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مشت‌و مه‌ڕ له‌سه‌ری ساڵی پار.
کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی په‌رلمانی به ئامانجی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی دروست بووه له‌سه‌ر فرتوفێل له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رلمانی که مانگی 9ی ساڵی 2010 به‌رێوه چون، 9 په‌رلمانتاری له‌کار لادران که به‌ره‌کزای یه‌کێک له‌وان بوو. ئه‌و ده‌ڵێت تا گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ په‌رلمان نان ناخوات.
ئاژانسی ده‌نگو باسی فه‌ڕانسه له زاری دکتۆرێک ڕایگه‌یاند که گوتویه‌تی به‌ره‌کزای باری ته‌ندروستی زۆرخه‌راپه له‌به‌ر نه‌خواردنی خۆراک.