ده‌سه‌ڵاتداران له باکوری ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن مه‌ترسیان هه‌یه زیاتر له 70 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدابێت له ئاکامی داڕمانی ژماره‌یه‌ک خانووبه‌ره به‌هۆی دوو بومه‌له‌رزه‌وه.
هه‌ردوو بومه‌له‌رزه‌که ڕۆژی دووشه‌ممه له ناوچه‌ی هندۆ کوشی هه‌رێمی به‌غلانی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتانی دا. بومه‌له‌رزه‌ی یه‌که‌م هێزه‌که‌ی 5.4 پـله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر بووه و ئه‌وی دووه‌م له پاش نزیکه‌ی 25 خوله‌ک له‌وه‌ی یه‌که‌م بوو و هێزه‌که‌ی 5.7 بووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه عه‌بدول مه‌جید فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمی به‌غلان گه‌یشته شوێنی ڕووداوه‌که و له‌وێوه ڕایگه‌یاند ته‌نها ته‌رمی دوو ژن له ژێر داروپه‌ردوی شوێنه داڕماوه‌کاندا دۆزراونه‌ته‌وه و گوتی ئاسـته‌مه که‌س به زیندوویی له‌ویادا بدرۆزرێته‌وه.
شوێنی بومه‌له‌رزه‌که نزیکه‌ی 175 کیلۆمه‌تر له باکوری کابوله‌وه دوره و له که‌شمیری ژیر ده‌سه‌ڵاتی هیندسـتان و هه‌روه‌ها تاجاکسـتان هه‌ستی پـێکراوه.