کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ڕۆژی چوارشه‌ممه له ده‌می شایـیه‌کدا له ماڵێـک له باکوری وڵاته‌که لایه‌کی ماڵه‌که ڕووخاوه و بووه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتانی به لایه‌نی که‌م 60 که‌س که زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون.
زیاتر له 40 که‌سی دیکه له ڕووداوه‌که‌دا برینداربوون که له ناوچه‌ی جێڵابه‌ی هه‌رێمی به‌غڵان بووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن یه‌ک له نهۆمی ماڵه‌که له ده‌می شـایـیه‌که‌دا هه‌ره‌سی هێناوه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و گونده ده‌که‌وێته ناوچه‌یه‌کی دور ده‌سته‌وه به دره‌نگ هه‌واڵه‌کانیان له‌سه‌ر ڕووداوه‌که پـێده‌گات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه زۆربه‌ی خانووی گونده‌کانی ئه‌فغانسـتان له قوڕ و دار دروست ده‌کرێن.