کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن که‌سێـکی خۆکوژ جێـگری فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمی قه‌نده‌هاری باشوری کوشـتووه و 5 که‌سی دیکه‌شی بریندارکردووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن که‌سه خۆکوژه‌که له‌سه‌ر موتۆرسکل بووه ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێرشی بردۆته سه‌ر ماشێـنی عه‌بدول له‌تیف ئاشـنا که ناوبراو به‌ره‌و کار ده‌ڕۆیشت له شـاری قه‌نده‌هاری پایته‌ختی ئوسـتانه‌که.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسـا ڕاپـۆرتی کردووه تاڵیبان به‌رپـرسیارێتی خۆی بۆ ئه‌و هێرشه پـشـتڕاست کردۆته‌وه. قه‌نده‌هار به قه‌ڵا و بنکه‌ی تاڵیبان داده‌نرێت.
ڕۆژی هه‌ینیش له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی 9 که‌س کوژراون له بازاڕێـک له کابول ئه‌و بازاڕه‌ی بیانیـیه‌کان زۆر جار سه‌ردانی ده‌که‌ن. بۆ ئه‌و ڕووداوه‌ش تاڵیبان به‌رپـرسیارێتی خۆی پشـتڕاست کردۆته‌وه.