بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت توندوتیژیـیه‌کان له ئه‌فغانسـتان به‌ره‌و خراپـتر ده‌ڕۆن.
له ڕاپـۆرتێـکی نوێ‌دا بان کی مون ده‌ڵێت ژماره‌ی ڕووداوه توندوتیژیـیه‌کان له ماوه‌ی سێ مانگی یه‌که‌می ئه‌مسـاڵدا به شـێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادیان کردووه ئه‌گه‌ر بێت و به هه‌مان سه‌روه‌ختی سـاڵی 2009 به‌راورد بکرێت.
له‌م ڕاپـۆرته‌دا ئاماژه‌ش به‌وه کراوه ژماره‌ی ته‌قینه‌وه‌کانی بۆمبی لاڕێ به ڕێژه‌ی 94% زیادی کردووه و ڕێژه‌ی کوشـتنه‌کانیش به ده‌سـتی یاخیبووان به ڕێژه‌ی 45% زیاتر بووه له جاران.
هه‌ر له‌م ڕاپـۆرته‌دا ئه‌وه‌ش دیارکراوه ژماره‌ی هێرشه خۆکوژیـیه‌کانیش بوونه‌ته دوو هێنده.
هه‌روه‌ها ڕاپـۆرته‌که ده‌ڵێت زۆربه‌ی توندوتیژیـیه‌کان له ناوچه‌کانی باشور و باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان ڕوو ده‌ده‌ن، وه توانای گه‌وره‌بوونی تۆڕه تێرۆریسـتیـیه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده نیشـان ده‌دات.