له‌وه‌تای شه‌ڕی ئه‌فغانسـتان له سـاڵی 2001 وه ده‌سـتیپـێـکردووه، مانگی شه‌شی ئه‌مسـاڵ خوێناوی‌ترین مانگ بووه بۆ هێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌و وڵاته.
ئاژانسه‌کانی ده‌نگوباس ده‌ڵێن به لای که‌م 79 که‌س له هێزه‌کانی ناتۆ هه‌تا ئێستا له‌م مانگه‌دا کوژراون.
ئه‌مڕۆش پـێـنجشه‌ممه ناتۆ ڕایگه‌یاند شه‌وی چوارشه‌ممه 4 سه‌ربازی به‌ریتانی له ڕووداوێـکی هاتوچۆدا له نزیک ناوچه‌ی گێرشـکی هه‌رێمی هێلمه‌ند گیانیان له‌ده‌سـتداوه. هه‌روه‌ها 5 سه‌ربازی دیکه‌ی هێزه‌کانی ناتۆ به بۆمب و شه‌ڕه ته‌قه کوژراون.
شـایانی باسه هێرشی یاخیبووان ڕووی له زیادبوون کردووه به‌ر له ده‌سـتپـێـکردنی هه‌ڵمه‌تی هێزه‌کانی ناتۆ بۆ ڕاوه‌دونانی چه‌کدارانی تاڵیبان له قه‌نده‌هار و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانسـتان ڕایگه‌یاند 7 پاسه‌وانی ئاسایشی که بۆ کۆمپانیایه‌کی بیناسـازی کاریان ده‌کرد کوژراون کاتێـک بۆمبێـک به ماشێنه‌که‌یاندا ته‌قیوه‌ته‌وه له هه‌رێمی ئورزگان.