Accessibility links

مه‌ولود ئافه‌ند: کونسوڵی ئێران له‌ هه‌ولێر نانی هه‌ڕه‌شه‌ ده‌خۆن

  • Jani Diylan

Israei - Kurd

Israei - Kurd

پاش ئه‌وه‌ی عوزێم حوسه‌ێنی کونسوڵی ئێران له‌ هه‌ولێر ڕاێگه‌یاند له‌ بۆنی زانیاره‌کان گوایه‌ ئیسرائیلیه‌کان له‌ کوردستاندا هه‌ن و دژ به‌ ئێران کار ده‌که‌ن. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ر وه‌ها ده‌زگای ئسرائیل – کورد ئه‌و بوختانانه‌یان به‌ درۆ خستنه‌وه‌.

مه‌ولود ئافه‌ند سه‌رۆکی ده‌زگای ئیسرائیل – کورد و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئیسرائیل – کورد له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شێ کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت لێدوانه‌کانی عوزێم حوسه‌ێنی شتێکی تازه‌ نییه‌، کونسولوی ئێران له‌ ماوه‌ی ساڵانی رابوردوودا و چ له‌ ئێستاشدا و له‌ درێژایی مێژوو نانی هه‌ڕه‌شه‌ ده‌خۆن. ئافه‌ند ده‌شڵیت تاوانبار کردنی کورد به‌ په‌ێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل وه‌ یاخود دام و ده‌زگای ئیسرائیلی وه‌ یاخود کومپانیایه‌کی ئیسرائیلی له‌ هه‌رێمی کوردستان جم و جۆڵیان هه‌یه‌ شتێکی بێ بنه‌مایه‌ و دیاره‌ ئاراسته‌یه‌کی سیاسی هه‌یه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:30 خوله‌كه

XS
SM
MD
LG