ده‌مێکه ئه‌و پرسیاره ده‌کرێت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چ کارتێکی به ده‌سته‌وه‌یه له کارهێنان بۆ فیشار هێنانه سه‌ر تورکیا و ئێران به‌رامبه‌ر به هێڕشه‌کانیان بۆ سه‌ر سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستان. ئێستاکه به پێ هه‌ندی له میدیاکان گوایه په‌ڕله‌مانی کوردستان به گشتی ده‌نگ بریاری داوه"له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندیه‌کانی" له‌گه‌ڵ تورکیا وه یاخود پێداچونه‌وه به‌و په‌ێوه‌ندیانه.
عه‌دنان عوسمان ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر فراکسیۆنی گۆڕان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له ڕاستیدا هه‌رێمی کوردستان کارتێکی فیشاری زۆری نییه به‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێدا و له زۆر ڕوه‌وه لاوازه، له ڕوی په‌ێوه‌ندیه‌کانه‌وه هێشتا هه‌رێمیکه له وڵاتێک‌دا که ناوی عێراقه ، په‌ێوه‌ندیه دیپلوماسیه‌کانی له‌گه‌ڵ ولاتاندا لسه‌ر ئاستێکی باڵادا نییه و زۆربه‌ی په‌ێوه‌ندیه‌کانی له‌سه‌ر ئاستی پارته‌کاندایه، سوپایه‌کی نیشتمانی هاوبه‌ش نییه سنوره‌کانی ناوچه‌کانی هه‌رێم بپارێزیت وه په‌ێوه‌ندیه ئابوریه‌کانیش تا ئاستێکی زۆر لاسه‌نگه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر که ئه‌مانه هه‌مو وا ده‌کات ئاستی فیشاره‌کان لاواز بێت. ئه‌ندامی فراکسیۆنی گوڕان له په‌رله‌ماندا ده‌لی ڕاسته په‌رله‌مان شه‌رمه‌زاری ئه‌و هێڕش و تۆپبارانه‌ی کرد وه کۆمه‌ڵی ڕاسپارده‌ی هه‌بوو به‌ڵام داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندیه‌کانی نه‌کردوه له‌گه‌ڵ تورکیا به‌ڵکۆ پێداچونه‌وه به په‌ێوه‌ندیه‌کان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی هه‌مو وت‌و وێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:57 خوله‌که