عادل زۆزانی ڕۆژنامه‌وان و نووسه‌ر له ڕۆژنامه‌ی ئازادی وڵات له ئامه‌د له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت له ناوچه کوردیـیه‌کانی تورکیا به ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو بایکۆتی ڕیفراندۆمه‌که‌ی سه‌ر ده‌سـتوری وڵاته‌که کرا، به‌ڵام له هه‌ر شـاره‌و به ڕێژه‌یه‌کی جیاوزا. ده‌شڵێت به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که‌وا هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌نگی نه‌داوه له‌سه‌ر داخوازیـیه‌که‌ی پارتی ئاشتی و دیموکراسی به‌ده‌په بووه که داوایان له خه‌ڵکی کردبوو بایکۆتی ڕیفراندۆمه‌که بکه‌ن چونکه هیچی بۆ کورد تێدا نیـیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:47 خوله‌كه.