جارێکی تریش له په‌رله‌مانی عێراقدا ، هاوکاتی گفت و گۆکان له‌سه‌ر بودجه‌ی وڵاته‌که کێشه دروست بۆته‌وه له‌سه‌ر به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
عادل به‌رواری ، ڕاوێژکاری سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که بۆ کاروباری هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی له‌م کێشه‌یه‌ی بودجه‌دا، داهاتی نه‌وته له هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
سه‌باره‌ت به پۆسته ئاسایشیه‌کان له‌م کابینه نوێیه‌ی حکومه‌تی عێراقدا ، به‌ڕێز به‌رواری ده‌ڵێت وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی سه‌ره‌کی له عێراقدا و وه‌ک نوێنه‌رایه‌تیش له په‌رله‌ماندا کورد مافی خۆیه‌تی یه‌کێ له پۆسته ئاسایشیه‌کانی عێراقی هه‌بێت ، وه ده‌شڵێت هێشتا زانیاری لا نییه لایه‌نی کوردی کێ بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان ده‌کات.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ عادل به‌رواری ، ڕاوێژکاری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقدا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:36 خوله‌که.