نوری ئه‌لمایکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق عادل به‌رواری ڕاویژکاری سه‌ره‌ک وه‌زیر بۆ کاروباری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له پۆسته‌که‌ی دوور ده‌خاته‌وه.
عادل به‌رواری له‌گه‌ڵ پشتڕاست کردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که ده‌شڵێت دوورخستنه‌وه‌که‌ی له ئه‌نجامی ناکۆکیه درێژخایه‌نه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه و ده‌شڵێت "هه‌میشه‌ش دژی کێشه‌کانی به‌غدا بووم له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا و هه‌ڵوێستم له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌بووه بۆیه مالیکی بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی داوم".
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز به‌رواری ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات گه‌شبین نییه به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێتوو عێراق به‌و جۆره ڕه‌فتارانه به‌ڕێوه‌ببرێت و جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییش بڕوا وایه که ده‌بێت ئه‌م کێشانه‌ی وڵاته‌که له ڕێی دیالۆگ و دانوستاندنه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:15 خوله‌که.