له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که بڕیار دراوه تا کۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واوی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق بکشێنه‌وه، به‌ڵام هێشتاش کۆبوونه‌وه له نێوان لایه‌نه عێراقیه‌کاندا به‌رده‌وامه بۆ ڕیکه‌وتنێک له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هه‌ندێک له سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکا.
عادل عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی هه‌واڵی ئه‌م کۆبوونه‌وانه پشتڕاست ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت به‌ڵام کۆبوونه‌وه‌کان به ئاشکرایی نین.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له‌شکری عێراق توانایی پاراستنی عێراقی نییه و بێ له‌وه‌ش وه‌ک ده‌ڵێت له‌شکری عێراق به له‌شکرێکی تایفه‌یی گوناهبار کراوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:20 خوله‌که.